تابلۆکەی نازم عەبدوڵڵا بە زیاتر لە ٦ هەزار دۆلار فرۆشرا


تابلۆکەی نازم عەبدوڵڵا بە 6 ھەزار و 500  دۆلار فرۆشرا و پارەکەشی پێدرا.

ژیان-هەولێر: تابلۆکە لەلایەن محەمەد ئیسماعیلی شێوەکارەوە کێشرابوو کە لە هۆڵەندا دەژی و کڕیارەکەشی کوردێکی دانیشتووی ئەمریکا بوو.

کێشانی وێنەی نازم عەبدوڵا دوای ئەوەدێت، وێنەیەکی لەسەر عەرەبانەکەی لە هەولێر بڵاوبۆوە و کاردانەوەی لێکەوتەوە.

دواتر محەمەد ئیسماعیلی شێوەکار کردی بە پڕۆژەیەکی هونەری و ئەمڕۆش لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشراو داهاتەکەشی ڕاستەوخۆ درایە نازم عەبدوڵا.