گەورەترین باڵندەی ڕاوکەر دواى 240 ساڵ گەڕایەوە ئاسمانی وڵاتەکەی


گەورەترین باڵندەی نێچیرگر، کە بە هەڵۆی کلک سپی ناسراوە پاش 240 ساڵ گەڕایەوە بەریتانیا.

ژیان_هەمەڕەنگ: ماڵپەڕى بى بى سى بڵاویکردەوە، دوای دیارنەمانی لە ئاسمان و سروشتی ئەو وڵاتە لەم ساڵدا گەراونەتەوە و هێلانەکانییان لە بەرزاییەکاندا دروستکردووەتەوە.

لە ماوەی سەدەی هەژدەدا ئەم باڵندەیە لە بەریتانیادا زۆر بەناوبانگ بوو، بەڵام بەهۆی کوشتنی و راوکردنی بە شێوەیەکی نایاسایی لە سروشتدا دیار نەماوە.ماڵپەڕەکە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەم باڵندە ڕاوکەرە ناوازەیە لە ساڵی 1780دا کۆتا هێلانەی لە کولڤەر کلیف لە دورگەی وایت بیندراوە، لەسەرەتاکانی ساڵی 1918 بەتەواوی دیار نەمان، کۆتا دانەیان بە کوژراوی لە کەناراوەکانی سکۆتلەندا دۆزرایەوە.

هاوکات بەهەوڵی چاودێرانی دارستانەکانی بەریتانیا و ڕێکخراوی رۆی دێنیس بۆ ژیانی کێوی، پاش تێپەربوونی زیاتر لە دوو سەدە ئەم بونەوەرە لەناوچوانەییان گەراندەوە بۆ بەریتانیا.

هەڵۆی کلک سپی توانای زیادبوونی نییە تا تەمەنی دەگاتە چوار ساڵ، بەوهۆیەوە ڕێکخراوەکە پلانی هەیە بۆ چاودێری و بەخێوکردنی ئەو باڵندەیە لە بەریتانیا تادڵنیابن لە زیادبوون و پێگەیشتنی وەچەکانییان.

هەڵۆی کلک سپی لە سەدەی 18وە خراوەتە ڕیزبەندى ئاژەڵە لەناوچووەکان، بەڵام بەدەرکەوتنەوەی دڵی هەمووانی خۆشکرد.