پزیشكەكەی دڵنیایی دەدات لە چاكبوونەوەی دیمبلی


پزیشكەكەی عوسمان دیمبلی، ئەستێرەی فەرەنسی یانەی بەرشەلۆنە، لەبارەی وادەی گەڕانەوەی ئەو یاریزانە دڵنیایی دەكات و دەڵێت لە كاتی دیاریكراودا دەگەڕێتەوە بۆ یاریگاكان. 

ژیان- وەرزش: دوای ئەوەی دوێنێ رۆژنامەی ئاس ی ئیسپانی رایگەیاند بەهۆی ئەوەی لە وادەی خۆیدا چاك نابێتەوە یانەی بەرشەلۆنە بیهیوا بووە لە گەڕانەوەی دیمبلی. 

دكتۆر لاس ئەو پزیشكەی نەشتەرگەرییەكەی دیمبلی ئەنجامداوە دەڵێت: ئەو پسانە ناراستن و قۆناغەكانی چاكبونەوەی دیمبلی بەشێوەیەكی باش دەروات و پاش شەش مانگ لە رۆژی نەشتەرگەرییەكەوە چاك دەبێتەوە.

بەگوێرەی ئەو وادەیەی پێشتر پزیشكەكە دیاریكردبوو ئەو نەشتەرگەریەی ئەو ئەنجامی داوە بۆ یاریزانەكە ماوەی شەش مانگی پێویستە و بە شێوەیەش دەبێت لە مانی ئابدا بگەرێتەوە یاریگاكان.