بانە شیروان بەرهەمێکى نوێ بڵاودەکاتەوە


بانە شیروان پرۆمۆى نوێترین بەرهەمى خۆى بڵاوەکردەوە و تیایدا بەستایلێکى نوێ دەردەکەوێت.

ژیان- هونەری: ئەو گۆرانیەی بانە شیروان، بە ناوی ئەمەوێت دوێنێ پرۆمۆى بەرهەمە نوێیەکەى لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە.
لە گۆرانییە نوێیەکەدا بانە بە ستایلێکى نوێوە دەرکەوتووە، وەک خۆى دەڵێت، گۆرانیەکە هۆنراوەى خۆیەتى.بەنیازە بەزوترین کات بڵاوى بکاتەوە.

بانە، لەدایکبووی ساڵی 2001ه، لە تەمەنی 16 ساڵیدا بەشداری بەرنامەی كورد ئایدڵی كەناڵی كوردسات بوو تیایدا توانی لەكەسە سەركەوتوەكانی ناو بەرنامەكە بێت.