نرخى نه‌وتى برێنت 33 دۆلارى تێپه‌ڕاند


ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆوه‌ بینیووه‌، به‌ شیوه‌یه‌ك نرخى نه‌وتى برێنت بۆ 33 دۆلار و 57 سه‌نت به‌رزبوه‌وه‌.

ژیان_ئابوری: بۆرسەی جیهانی نرخی نەوتی ئاشكراكردووە، لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لەبازاڕەكانی جیهاندا بە 33 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی ئەمریكی بە 30 دۆلار و 74 سەنت فرۆشراوە.

مانگی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوت بە گشتی و نەوتی خاوی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەتایبەتی، دابەزینێكی مێژوییان بەخۆوە بینی و هۆكاری ئەو دابەزینە لە نرخەكاندا گەڕێندرایەوە بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی سنورە بازرگانییەكان.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە سەرەتایی ئەم مانگەوە رێككەوتنەكەی ئۆپێك پڵەس كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەهۆیەوە رۆژانە 9 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوت كەمكرایەوە، ئەمەش بووە هۆكاری جارێكیتر بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.