ئەم زیندەوەرە بناسە بێ مێشك بێ دڵ بێ ئێسك


قه‌ندیلی زه‌ریا، یه‌كێكه‌ له‌هه‌ره‌ زینده‌وه‌ره‌ سه‌مه‌ره‌كان، چونکە نه‌ مێشكی هه‌یه‌ نه‌ دڵ نه‌ ئێسك،  وه‌ لوت و گوێیان نیه‌ و بۆ مرۆڤ بکوژە.

ژیان_هەمەڕەنگ: قه‌ندیلی زه‌ریا jellyfish ئەم زیندەوەرە ته‌نها چه‌ند جۆرێكی چاوی هه‌یه‌ ئه‌گینا زۆربه‌ی جۆره‌كان چاویشیان نیه‌ هه‌ندێك كات بۆ مرۆڤ بكوژه‌ ئه‌گه‌ر شوێنێكی جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌ری بكه‌وێت ‌ پێوه‌ی ده‌دات.

له‌ ئاوی سارد و گه‌رم  زۆر قوڵ و كه‌م قوڵیش ده‌توانێت بژیت، قه‌ندیله‌كان له‌ پێش دایناسۆره‌كانه‌وه‌ بوونیان هه‌بووه‌ و رزگاریان بووه‌.

 تائێستا و ژماره‌یان به‌رده‌وام له‌ زیاد بوندایه،‌ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ هه‌یه‌ ژماره‌یان به‌ راده‌یه‌ك زۆره‌ ماسیه‌كان له‌ناوچون یاخود ئه‌و شوێنه‌یان جێهێشتووە.