ئەلبێر: تا نەیمار لە پاریس بێت ناتوانێت ببێتە باشترینی جیهان


ئەستێرەیەكی پێشووی بەرازیلی رەخنە لە نەیمار دەگرێت و پێیوایە تا لە یانەكەی ئێستای بمێنێتەوە ناتوانێت ببێتە باشترین یاریزانی جیهان كە خۆی خواستیەتی. 

ژیان- وەرزش: جیۆڤانی ئەلبێر، ئەستێرەی پێشووی بەرازیلی و یانەی بایرن میونشن و میلان، رایگەیاند، نەیمار داسلڤا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەش ئاستێكی گونجاوی نەبوو وتیشی "نەیمار بەجێهێشتی بەرشەلۆنەی بەلاوە باشتربوو، بەڵام چۆن دەیەوێت ببێتە باشترین یاریزانی جیهان و لە پاریسیشدا یاری بكات". 

لە قسەكانیدا بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆی كەتەلۆنی ئەستێرەكەی پێشووی بەرازیل ئامۆزگاری نەیمار دەكات بەوەی لە یانەیەكدا بێت حەزی بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای هەبێت وەك ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە نەك لە پاریس سان جێرماندا بێت.