ناكۆكی نێوان سەرۆك و راهێنەری ریاڵ مەدرید قوڵ دەبێتەوە


بەهۆی پۆل پۆگباوە ناكۆكی دەكەوێتە نێوان فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید و زینەدین زیدانی راهێنەری یانەكە. 

ژیان- وەرزش: بە وتەی چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە ریاڵ مەدرید فرۆرەنتینۆ پێرێز، سەرۆكی یانەكە ناویەوێت پۆگبا بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكە و بەراهێنەری وتووە ئێمە پێویستمان بەو یاریزانە نیە. 

میدیاكانی ئیسپانیا ئاماژە بە قوڵبوونەوەی ناكۆكییەكی لەنێوان ئەو دوو بەرپرسەی ریاڵ مەدرید دەكەن كە هۆكارەكەی  پۆگبایە، راهێنەرەكە سورە لەسەر گرێبەستكردن لەگەڵیدا. 

لەبەرامبەر ئەو هەڵوێستەی زیدان پێرێز ، ئەوە جگە لە زۆری موچەی ساڵانەكەی ئەو یاریزانە كە 17 ملیۆن یۆرۆیە، بۆ ئەوەش ئەگەر ناچار بین دەبێت ئەو یاریزانە بە كەمكردنەوەی موچەكەی رازی ببێت.