بۆ ئەوانەی ئارەزووی نووسینی سیناریۆ دەکەن


ڕەنگدان
دارۆ عەزیز کتێبێکی تایبەتی بە چۆنێتی نووسینی سیناریۆ بە ناوی سکرینپلەی نووسیوە و ناوەندەی غەزەلنووس بڵاویدەکاتەوە، تایبەت بە ماڵپەڕی ژیان  نووسەری ئەم کتێبە وتی: سکرینپلەی پەرتووکێکە لەسەر ئەوەی چۆن بۆ سکرین دەنووسیت، هەوڵێکە بۆ ئاشنابوون بە میتۆدەکانی نووسینی ئەم بوارە، پەرتووکەکە بە گشتی باسی هەموو ئەو مەتریاڵانە دەکات کە پایەیه کی گرنگن لە دامەزراندنی سکرینپلەیدا.

دەربارەی هەنگاوەکانی نووسینی سیناریۆ ئەو نووسەرە وتی: باسمان لە هەنگاوەکانی دەسکەوتنی بیرۆکە کردووە تا دەگاتە فۆرماتی سکرینپلەی، چۆن ئەم هەنگاوانە بە شێوەی پراکتیک جێ بەجێ دەکەیت.

ئەم هەنگاوانە پشتمان بە سەرچاوە ئەکادیمییەکان بەستووە،ئەو سەرچاوانەن کە لە زۆربەی زانکۆ و کۆلێژەکانی دنیادا دەخوێنرێت.. هەندێک لەو نووسەرانە ئاشنان بە خوێنەری کورد و هەندێکیشیان نوێن. هەروەها باسمان لە میتۆدە دژەکان کردووە، ئەوانەی میتۆدەکانی پێش خۆیان رەتدەکەنەوە یان ئەوانەی میتۆدەکانی پێش خۆیان برە و دەدەن.

لەگەڵ هەموو ئەمانەدا بە وردی باسمان لە پرۆسەی خوێندنی خۆمم کردوە، کە چۆن بە پراکتیک سیناریۆ و درامای تەلەفزیۆنیم نووسیوە لە وڵاتی بەریتانیا