ئەمریکا بەنیازە هەسەدە و تورکیا بباتەسەر مێزی گفتوگۆ


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەیەوێت تورکیا و هەسەدە بەیەکەوە لەسەر یەک مێزی گفتوگۆ دابنیشن.

ژیان-واشنتن: سایتی زە ناشنالیست بڵاویکردەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەو مەبەستە فشار لەهەردوو لایەنی تورکی و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا مەبەستی گەورەتری هەیە لەم کارە ئەویش دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسییە بۆ سوریا بەبێ ئەوەی بەشار ئەسەد سەرۆکی ئەو وڵاتە، هیچ ڕۆڵێکی هەبێت.