پاکستان ..فڕۆکەیەک بە ١٠٧ سەرنشینەوە تێکشکا


فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی پاکستان لە نزیک فڕۆکەخانەی کەراچی بە ١٠٧ سەرنشینەوە تێکشکا.

ژیان-ئیسلام ئاباد: هێڵی ئاسمانی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکیان لە کاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی کەراچی تێکشکاوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە فڕۆکەکە لە گەشتێکدا بووە لە شاری لاهوورەوە بۆ کەراچی.

بەپێی ئەو وێنە و گرتەڤێدیۆیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، دووکەڵێکی زۆر لە نزیک فڕۆکەخانەی کەراچی بەرزبووەتەوە.

تا ئێستا هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە و زیانەکانی ئەو رووداوە نەزانراوە.