ڤیدیۆ.. شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە پاکستانەیەکە


لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند تۆمارێکی ڤیدیۆیی شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە نەفەرهەڵگرە پاکستانیەکە بڵاوکرایەوە، کە زیاتر لە ١٠٠ کەسی تێدا بووە قوربانی.

ژیان_ جیهانی: چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە پاکستان چەند دیمەنی تۆقێنەری شوێنی کەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆکەیەیان بڵاوکردەوە، کە لەسەر ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی شاری کەراتچی ئەو وڵاتەدا کەوتەخوارەوە.

لە دیمەنەکاندا بە ئاشکرا وێرانبوون و سوتانی چەندین خانوو کۆگای بازرگانی دەردەکەوێت، کە هێشتا زیانەکانی نەخەمڵێنراوە.

دەسەڵاتدارانی کەراتچی ڕایانگەیاند، بەهۆی ئەوەی فڕۆکەکە لەسەر ناوچەیەکی ئاوەدانی کەوتووەتە خوارەوە، پێدەچێت لەسەر زەویش زیانی گیانی خستبێتەوە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی پاکستان لەکاتی گەڕانەوەی لە شاری لاهوورەوە بۆ کەراچی و لە نزیک فڕۆکەخانەی ئەو شارە تێکشکا و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.