لە سعودیەو چەند وڵاتێکی تر مانگ نەبینراوە و یەکشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە


هەریەکە لە سعودیە و تورکیا و قەتەر و مالیزیا ڕایانگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

ژیان-  جیهانی: میدیاکانی سعودیە بڵاویانکردەوە، ئەم ئێوارەیە نەتوانراوە مانگی شەوال ببینرێت، بۆیە سبەینێ تەواوکەری مانگی رەمەزانە و ڕۆژی یەکشەممە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانە.

دوێنێ دادگای باڵای سعودیە داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد ئێوارەی هەینی چاودێری بینی مانگ بکەن و هەرکەسێک بینی ڕاستەوخۆ ئاگاداریان بکاتەوە.
بەو پێیەش لە وڵاتەکانی سعودیە و تورکیا و مالیزیا و قەتەر سبەینێ شەممە تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی نیسان یەکەم ڕۆژی حەژنی ڕەمەزانە.