سەرۆکی حکومەتی هەرێم: ئامادەییمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا دەربڕیوە


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ئامادەییمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا دەربڕیوە و داواشی لە هەموو لایەک دەکەم هاوکاری حکومەتی هەرێمی کورستان بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە.

ژیان_ هەولێر: سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان لە وتەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، چاکسازی بەشێکی گرنگی کارنامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت و بە هیچ شێوەیەک پاشگەز نابنەوە لەو هەنگاوانەی ناویانە لەو بوارەدا.

مەسرور بارزانی دانی نا بەوەشدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان خاوەنی هیچ یەدەگێکی دارایی نییە و حکومەت ٢٧ ملیار دۆلار قەرزارە و لەمەودوا
لە بەشێکی تری وتەکانیدا مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، ئەم دۆخەی ئێستای هەرێم ئەنجامی هەڵەی تەنها پشتبەستنە لە داهاتی نەوت.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی هەرێم کار بۆ چەسپاندنی لامەرکەرزی ئیداری پارێزگاکان دەکات، بەو مەرجەی لە چوارچێوەی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستاندا بێت.

داواشی لە لایەنەکان کرد هاوکاریی حکومەتی هەرێم بن بۆ تیپەڕاندنی ئەم دۆخە بکرێتە کەرەستەی ململانێی سیاسی و یەکترشکاندن و پەرتەوازەکردن و دابڕاندنی ناوچەکانی هەرێم  لە یەکتر لە ژێر ناوی جۆراوجۆر.

دەربارەی داهاتی نەوتی هەرێم سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، پێشتر داهاتی نەوتی هەرێم مانگانە ٧٠٠ ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام ئێستا دابەزیوە بۆ ٣٠٠ ملیۆن دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکرد بەر لە دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، مانگانە رێژەی کورتهێنان ٦٠ ملیۆن دۆلار بووە، روونیشیکردەوە لە ٨٠%ی داهاتی هەرێمی کوردستان بۆ موچە تەرخانکراوە و لە باشترین دۆخی دارایی هەرێمدا تەنها ١٥%ی بۆ خزمەتگوزاریەکان تەرخانکراوە.