لە تێکشکانی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی پاکستاندا سەرنشینێک ڕزگاری بووە


لێپرسراوانی حکومەتی پاکستان ڕایانگەیاند، لەروداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە نەفرەهەڵگرەکەی وڵاتەکەیدا یەک سەرنشین ڕزگار بووە.

`ژیان_ جیهانی: سەرچاوەیەک لە ئیدارەی ناوخۆیی شاری کەراتچی ڕایگەیاند، ئەو کەسەی کە لە ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە پاکستانیەکە ڕزگاری بووە، کارمەندی بانکە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە و تەندروستی جێگیرە.

دواتریش دەسەڵاتدارانی هێڵی ئاسمانی مەدەنی پاکستان ڕایانگەیاند، لە فڕۆکەکەدا ٩١ سەرنشین و ٨ کەسیش لە تیمی فڕۆکەکە لەو گەشتەدا بوون و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە.

دەسەڵاتدارانی دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی پاکسان ڕایگەیاند، فڕۆکەکە لە شاری لاهورەوە بەڕێکەوتووە بۆ شاری کەراتچی و بەر لە نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانە لەسەر ناوچەیەکی مەدەنی تێکشکاوە.