کازمی و پۆمپیۆ ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی ستراتیژی ئەمریکا و عێراق


مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گفتوگۆیانکرد، دەربارەی ئامادەکارییەکان بۆ گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریکا.

ژیان_ بەغدا: نوسینگەی کازمی ئەمرۆ هەینی بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجامداوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا گفتوگۆیان کردووە دەربارەی دۆسیەکانی هاریکاری ئابوری و سیاسی و ئەمنی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کازمیلەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، قەیرانی ئابوری جیهان و کاریگەرییەکانی لەسەر نرخی نەوت و ئابوری عیراق و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی تاوتوێکردووە.

وەک نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە کۆتایی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوولا گفتوگۆیانکردووە دەربارەی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات.