نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا


ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ نزمبوونەوەى بەخۆوە بینیوە بە شیوەیەك نرخی نەوتی برێنت بە 35 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەى پێوەکراوە.

ژیان_ئابوری: بۆرسەی جیهانی نرخی نەوتی ئاشكراكردووە، لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لەبازاڕەكانی جیهاندا بە 35 دۆلار و 18سەنت مامەڵەی پێوەكراوە هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی ئەمریكی بە 33 دۆلار و 56 سەنت فرۆشراوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 10٪ و نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ڕێژەی 12٪ بەرزبووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە سەرەتایی ئەم مانگەوە رێككەوتنەكەی ئۆپێك پڵەس كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەهۆیەوە رۆژانە 9 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوت كەمكرایەوە، ئەمەش بووە هۆكاری جارێكیتر بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.