كیكی سیتین خەونی خۆی ئاشكرا دەكات


راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە خەونێكی هەیە كە لە ئێستادا یانەكە كاری لەسەر دەكات بۆ ئەوەی ئەستێرەیەكی بەرازیلی بگوازێتەوە. 

ژیان- وەرزش: كیكی سیتین، راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، خەونی خۆی ئاشكرادەكات و دەڵێت "خەونی من ئەوەیە لە داهاتوودا لەگەڵ نەیمار كار بكەم و لەژێر سەرپەرشتی مندا یاریی بكات". 

ئەو نەیمار بە یاریزانێكی گەورە دەزانێت ودەشڵێت، زۆر دڵخۆش دەبم ئەگەر بێت و پەیوەندی بە یانەكەمانەوە بكات "خاوەنی ئاستێكی نایاب و نموونەییە، بڕواناكەم كەس هەبێ گومانی لە كارامەیی نەیمار هەبێت".

ئەو روونیكردەوە یانەكەیان دەرگای لەسەرپشتە بۆ گەڕانەوەی ئەو ئەستێرەیەی بەرازیل، بەڵام ئەوەی بەلایەوە گرنگە "چۆن و بە چ رێگەچارەیەك دەتوانین، ئەو پڕۆسەیە بەسەركەوتوویی جێبەجێ بكەین".