سلێمانی .. ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراودا گیرا


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵێ سه‌ربڕدراودا گرت، به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی.

ژیان_سلێمانى: كامه‌ران عزه‌ت سه‌رۆكی لیژنه‌ی چواری سه‌ر به ‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژەى بەوەکردووە،  له‌ ئه‌نجامی سەردان و پشکنینى لیژنە هاوبەشەکان بۆ بازاڕ و دوکان و شوێنەگشتییەکان له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی دەست بەسەر هه‌شت ئاژه‌ڵێ سه‌ربڕدراودا گیرا، کە به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سه‌ربڕدرابوون و خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبوون به‌ هاوڵاتیانی بفرۆشن.

وتیشى، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕدرێن، پشكنینیان بۆ نه‌كراوه‌ نازانرێت هه‌ڵگری چ جۆره‌ نه‌خۆشیه‌كن بۆیه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ رێگری له‌ سه‌ربڕین و فرۆشتنیان ده‌كرێت.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ئاژه‌ڵه‌ سه‌بڕدراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن.