تورکیا چیای کوڕەژاری لە شیلادزێ بۆردومانکرد


جارێکی تر فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بە بیانۆی بوونی گەریلاکانی پەکەکە چیای کوڕەژاریان لە شیلادزێ بۆردومانکرد.

ژیان_ئاماێدى: سەرچاوەیەک لە ناحیەی شیلادزێ (بەتۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە لایەن فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای کوڕەژار لە ناحیەی شیلادزی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بە بیانۆی بوونی گەریلاکانی پەکەکە بە چڕی بوردومانکرا .

وتیشی، تائێستا زیانەکانی بوردومانەکە نەزانراون تەنها ئەوە نەبێت کە زیانی بەر ڕەز و باخی هاوڵاتیان کەوتووە، بەهۆی بەنزمی سورانی فرۆکەکان ناتوانین لە شوێنی بوردومانەکەش نزیک ببنەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەىبەوەشکرد، بوردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێى لای هاوڵاتیانی ناوچەکەی دروستکردووە.

ئەمە دواى ئەوە دێت، ماوەى چەند ساڵێکە بەبەردەوامى فڕۆکە جەنگیەکانى تورکیا ناوچە جیاوازەکانى کوردستان بە بیانوى بوونى گەریلاکانى پەکەکە بۆردومان دەکەن، لە ئەنجامى ئەو بۆردومانانەش بە هەزاران شەهید و بریندارى لێکەوتووەتەوە و ڕووبەرێکى فراوانى زەوى و لە رەز و باخى و دانەوێڵەى جوتیاران سوتاون و لەناوچوون.