پاریس سانجێرمان لەبارەی ئیكاردی بڕیار دەدات


یانەی پاریس سانجێرمان لەهەوڵدایە گرێبەستی ئیكاردی نوێ بكاتەوە لە كاتێكدا ئەو یاریزانە بەشێوەی خواستن رووی لە یانەكە كردبوو. 

ژیان- وەرزش: ماورۆ ئیكاردی، ئەستێرەی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی ئینتەر میلان،  وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن و بۆ یەك وەرز رووی لە پاریس سانجێرمان كرد، و یانەكە لە ئاستی ئەو یاریزانە رەزامەندە. 

بەگوێرەی رێكەوتنەكەی ساڵی پێشوو پێویستە یانە فەرەنسیەكە بۆ كردنی گرێبەستەكە بە هەمیشەیی 70 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانە ئیتاڵیەكە، بەڵام ئێٍستا ئەو یانەیە ئەو بڕە پارەیە بەزۆر دەزانێت. 

ئەو یانەیە خواستیەتی لە شوێنی ئەو 70 ملیۆنە تەنها بڕی 50 ملیۆن بدات، ئەوە جگە لەوەی ئەو یانەیە ئامادەی بۆ كڕینی ئەو یاریزانە.