59 کەسی دیکە لە ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا


لە ماوەی 24کاتژمێری رابردوودا 59 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە و بەوەش کۆی گشتی ئەو کەسانەى بە ڤایرۆسەکە مردوون گەیشتە   حەوت هەزار و 359 کەس.

 ژیان_ئیران: وەزارەتی تەندروستی ئێران لە بایاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، هەزار و 869 کەسى دیکە تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنابوون، کۆی گشتی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا  لە وڵاتەکە گەیشتووەتە 133 هەزار و 521 كەس.

 وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكراشیكردوە، تا ئێستا 104 هەزار و 72 كەس توانیویانە پەتای كۆرۆنا تێپەڕێنن و لەئێستاشدا 2633 كەس لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.