پارێزەرێک: تەنها مامۆستا بەدەل بەروارى ماوە ئازاد بکرێت


پارێزەری خۆبەخشی دەستگیركراوانی دهۆك رایگەیاند، تەنها مامۆستا بەدەل بەروارى ماوە ئازاد بکرێت.

ژیان_دهۆک: رێڤین یاسین پارێزەری خۆبەخشی دەستگیركراوانی دهۆك بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، سەرجەم دەستگیرکراوانى خۆپیشاندانەکەى دهۆک ئازادکراون تەنها مامۆستا بەدەل بەروارى ماوە، ئێستاش لەهەوڵداین بۆ ئەوەى تا سبەینێ ئازادبکرێت.

وتیشى، بەدەل بەرواری مامۆستا و چالاکوانی مەدەنی دۆسیەی دیكەی بۆ كراوەتەوە و بەو هۆیەوە ئازادنەکراوە.

ئەمە دواى ئەوە دێت، بەدەل بەروارى رۆژێک پێش ئەنجامدانى خۆپیشاندانەکانى 16ى مانگ لە دهۆک، بەتۆمەتى هاندانى خەڵک بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.