بۆ ئەوانەی ئارەزووی دەنگی كازم ساهیر دەكەن


ڕەنگدان:
(كازم ساهیر چەنگی سۆمەری) ناوی كتێبێكی تایبەتە بە ژیانی هونەرمەندی بەناوبانگی عێراقی (كازم ساهیر) لەلایەن (ئاكام بایز)ەوە نووسراوە و چاپخانەی كارۆ چاپی دەكات.
ئەو كتێبە لە پێنج بەشی سەرەكی پێكهاتووە، ژیانی تایبەتی و هونەریی و موزیكەكەی و هاوكات ئاشنایەتی ئەو هونەرمەندە بە گەلی كورد ڕووندەكاتەوە. 

 ئەم كتێبە بە سپۆنسەركۆمپانیای ئاسیاسێڵ و لە توێی 1012 لاپەڕە و لە دوو بەرگدا كە دەكەونە بۆكسێكەوە بڵاودەبێتەوە..