وەزیری ناوخۆ: پێمانباشە نوێژی جەژن ئەنجامنەدرێت


وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند پێمانباشە نوێژی جەژن ئەنجامنەدرێت، هۆشداریشیدا لەمەترسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان. 

ژیان- هەولێر: رێبەر ئەحمەد، وەزری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئامانج لە قەدەغەی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان مەبەست لێی پاراستنی هاوڵاتیانە. 

ئەو رونیشیكردەوە سەرچاوەی نادیاری تووشبوون بە كۆرۆنا هەیە، مەرتسی زیاتر لە جاران هەیە چونكە سەرچاوەكان نادیارن، بەهۆی گوشاری ئابووریەوە ناچاربوونی قەدەغەی هاتوچۆ سووك بكەین. 

وەزیری ناوخۆ وتیشی: داوای هاوكاری لە هەموو لایەك دەكەین بۆ ئەوەی تەندروستی گشتی نەخەینە مەترسیەوە، ئەمڕۆ روونكردنەوەی زیاتر لەبارەی هاوچۆ و ئاسانكاری هاوڵاتیان دەدەین. 

رێبەر ئەحمەد باسیلەوەكرد، لە رۆژی دووەمی جەژنەوە نانەواخانە و فڕنەكان و هاتوچۆی عەلوەكان ئاسان دەكرێت. 

لەبارەی نوێژی جەژن لە هەرێمی كوردستان وتی، دوای تاوتوێكردنی ئەو بابەتە لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و لایەنە پەیوەندیدارەكان، پێمانباشە نەكرێت.