تەندروستی هەولێر: تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا چاکبووەوە


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکە چاکبووەتەوە.

ژیان-هەولێر: بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نەخۆشێکی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەتەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆ ئەو تووشبووە کراوە تا ئەو کاتەی کە ئەنجامی پشکنینەکانی نێگەتیڤ دەرچووە و دواتر بڕیاردراوە بنێردرێتەوە ماڵەوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر راشیگەیاند، کۆی گشتی چاکبووەکان لە پارێزگای هەولێر گەیشتۆتە (۲۱۱) کەس.