تەندروستی هەرێم: پزیشکێکی شاری هەولێر تووشی کۆرۆنا بوو


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پزیشکێکی شاری هەولێر تووشی کۆرۆنا بووە.

ژیان-هەولێر: وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەك تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکراوە.

روونیشکردەوە، تووشبووکە پزیشکێکی شاری هەولێرە کە پیاوێکی تەمەن ٣٨ ساڵ و خوێندکاری خوێندنی باڵا (بورد- دکتورا) یە بۆ پسپۆڕی هەناو لە نەخۆشخانەکانی شاری بەغدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پزیشکە دوای گەڕانەوەی لە شاری بەغدا، پشکنینی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆکراوە و ئەنجامی پشکنینەکەی پۆزەتیف دەرچووە.