تەندروستی هەرێم: کەسێکی دیکە لە دهۆک تووشی کۆرۆنا بوو


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کەسێکی دیکە لە پارێزگای دهۆک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

ژیان-دهۆک: وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە نوێترین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تووشبووەکە پیاوێکی تەمەن ٣٨ ساڵ و دانیشتووی شاری دهۆکە.

ئاشکراشیکردووە، ئەو تووشبووە نوێیە، پیشەی پاسەوان لەسەر میلاکی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵە کە دوای تەواوبوونی دەوام لە شاری بەغدا و گەڕانەوەی لەو شارە، پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بۆکراوە و دواتر ئەنجامی پشکنینەکەی پۆزەتیف دەرچووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ، پێنج کەسی دیکە لە پارێزگای دهۆک و کەسێک لە پارێزگای هەولێر و هەشت هاوڵاتی دیکەش لە پارێزگای سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون.