ئێران و سیستانی دوو ڕۆژی جیاوازیان وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرد


نوسینگەی ڕابەری باڵای ئێران ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، بەڵام عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

ژیان_ تاران: نوسینگەی عەلی خامنەئی ڕابەری باڵای ئێران ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

میدیاکانی ئێران لە نوسینگەی خامنەئییەوە بڵاویانکردەوە، سبەینێ یەکشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال و یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە لە ئێران.

ئەو ڕاگەیاندنەی خامنەئی لە کاتێکدایە، نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق بڵاویکردەوە، سبەینێ یەکشەممە تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژن ڕەمەزانە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، زۆربەی دەوڵەتانی ئیسلامی و عەرەبی بڵاویانکردەوە، سبەینێ یەکشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.