تەندروستی سلێمانی: ١٧ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ١٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ چاکبوونەتەوە و دەگەڕێنەوە ماڵەوە.

ژیان-هەولێر: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای مانەوەیان بۆ ماوەی دە رۆژ لەنەخۆشخانە و لەژێر چاودێری پزیشکی و وەرگرتنی چارەسەر، ١٧ تووشبوی کۆرۆنای نوێ COVID-19 بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵ و ژیانی ئاسایی خۆیان.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی داواشی لە هاوڵاتیان کرد، پابەندی رێنمایە تەندروستییەکان بن لەپێناو ژیانێکی تەندروست و دوور لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەشت هاوڵاتی دیکە لە پارێزگای سلێمانی و شەش کەس لە پارێزگای دهۆک و هاوڵاتییەکیش لە پارێزگای هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون.