وەزارەتی پەروەردەی هەرێم فەرمانێکی وەزاری دەرکرد


وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی وەزاری دەرکرد و بەپێی فەرمانەکە قۆناغی چواری بنەڕەتی تاوکوو ١١ ئەنجامی وەرزی یەکەمیان بۆ هەژماردەکرێت.

ژیان-هەولێر: هەر بەپێی فەرمانەکە، خوێندکارانی یەکی بنەڕەتی تاوەکوو سێی بنەڕەتی تاقیکردنەوە ناکەن و بەدەرچوو هەژمار دەکرێن.

دەقی فه‌رمانەکەی وەزارەتى په‌روه‌رده‌ی هەرێم:

-قوتابیانى یه‌كى بنه‌ڕه‌تى تا سێ ته‌نها هه‌ڵسه‌نگاندنیان هه‌یه‌ و تاقیكردنه‌وه‌ ناكه‌ن، به‌بێ هیچ هه‌ڵسه‌نگاندێك به‌ده‌رچوو هه‌ژمار ده‌كرێن.

-قوتابیانى چوارى بنه‌ره‌تى تا 11ى ئاماده‌یى و پۆله‌كانى  ده‌ و یانزه‌ى پیشه‌یى و په‌یمانگاكان له‌ قۆناغى یه‌كه‌م  تا وه‌كو قۆناغى چوار  و پۆله‌كانى ده‌ و یانزه‌ى خوێندنى ئیسلامى  ده‌رئه‌نجامى وه‌رزى یه‌كه‌میان بۆ هه‌ژمارده‌كرێت  نمره‌ى بڕیار په‌ڕینه‌وه‌  وه‌ك ساڵانى رابردوو ده‌بێت به‌بێ هیچ گۆرانكاریه‌ك له‌سه‌ر  نمره‌ى وه‌رزى یه‌كه‌م هه‌ژمار ده‌بێت  هه‌ر خوێندكارێك پاش ئه‌و رێكاره‌ ده‌ربچێت  ساڵى خوێندنى كۆتاى پێدێت و  به‌ده‌رچو هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر قوتابى و خوێندكار له‌ هه‌ر ماده‌یه‌ك ده‌رنه‌چوو مافى ده‌بێت له‌خولى دووه‌م تاقیكردنه‌وه‌ له‌گشت ئه‌و بابه‌تانه‌ بكات كه‌ ده‌رنه‌چووه‌.

-له‌ 1ى6ى2020، ته‌نها قۆناغى 12ى ئاماده‌ى به‌ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانیه‌وه‌، وێژه‌ى زانستى خوێندنى ئیسلامى پیشه‌ىیى وه‌ قۆناغى پێنجه‌مى په‌یمانگاكان حكومى و ناحكومى تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ره‌چاوكردنى رینماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان.

-قوتابخانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ ناحكومیه‌كان تەنها ده‌بێت ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌نه‌ ئه‌نجام بده‌ن كه‌ نێوده‌وڵه‌تین  له‌گه‌ڵ  تاقیكردنه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى تایبه‌ت به‌ قۆناغى 12ى ئاماده‌یى.

-قوتابخانه‌ لۆكاڵیه‌ ناحكومیه‌كان ئه‌وانه‌ى سیستمى خوێندنى حكومه‌تى هه‌رێم په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن ناوه‌رۆكى ئه‌م فەرمانه‌ جێبه‌جێده‌كه‌ن.

 قوتابخانه‌ بیانیه‌ ناحكومیه‌كان به‌گوێره‌ى سیستمى وڵاتى خۆیان تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.