دكتۆرێك لەزانكۆی كامبریدج جیاواز وانەیەك پێشكەشدەكات

ڤیکتۆریا بایتمان مامۆستا لەزانکۆی کامبریدج خۆی ڕوتدەکاتەوە ئینجا وانەدەڵێتەوە
ڤیکتۆریا بایتمان

ژیان: BBC
زۆر جار هەندێك چالاكوانی جیهانی بۆگەیاندنی داخوازیەكانیان بەدەسەڵات ومرۆڤایەتی، هەڵدەستن بەئەنجامدانی چالاكیەكی جیاواز ئەویش بەداكەندنی جلەكانیان ودەرخستنی تەواوی جەستەیان وخۆ ڕوتكردنەوەیان ونوسینی هەندێ وشە داواكاریەكانیان لەسەر جەستەی ڕوتی خۆیان.

بەڵام جیاواز لەهەموو چالاكوانە ژن وكچەكانی تری جیهان لەبەریتانیا خانمێك بەناوی (ڤیكتۆریا بایتمان) كەمامۆستای زانكۆیە لەكامبریدج وخاوەنی بڕونامەی دكتۆرایە، وەك كاردانەوەیەك بەرانبەر سیاسەتی وڵاتەكەی لەدەرچونی لەناو یەكێتی ئەوروپا لەزانكۆ بەم شێوەیە ئەم وانەیە پێشكەش دەكات، ئەویش هەندێك لەو ناڕەزاییانە لەسەر جەستە ڕوتەكەی دەنوسێت، ئەمەش لەپێناو ئەوەی چاوی زیاتر بخرێتە سەری، دواتریش هەندێك لەو گرتە ڤیدیۆیانەی خۆیشی لەتویتەر بڵاو دەكاتەوە.

دكتۆرە ڤیكتۆریا كەلەبەشی ئابوری وڵاتەكەی وانە دەڵێتەوە لەزانكۆی كامبریدج، لەبەردەم دەیان خوێندكاری كچ وكوڕی زانكۆ وهەندێك لەو هاوڕێیانەشی كە لە محازەرەكە ئامادەدەبن بەم شێوەیە وانەكەی پێشكەش دەكات، بەدەیان كەسی ئامادە بووش لەوانەكە تانەی لێدەدەن و روبەڕوی ڕەخنەی ئامادەبوان دەبێتەوە، ئەوەی زیاتر مەبەستی بوو بیگەیەنێت بریتیبووە لەنوسینی چەند ووشەیەك، یەكێكیش لەو شتانەی ویستویەتی بیگەیەنێت "حەقیقەتی بریكیست" زیاتر لەنیو كاتژمێر بەم شێوەیە وانەكەی پێشكەشكردووە، لەكۆتایشدا بایتمان باس لەو تێگەیشتنە دەكات كەلەئێستادا هەندێك لەكچان و ژنان لەو باوەڕەدان كەوا جەستەی ئافرەت بوە بەئامرازێك لەخراپ بەكارهێنانیدا، لەڕاستیشدا پێچەوانەكەی ڕاستە چونكە بەم شێوەیە نیە، لەبەر ئەوەی ئێستا جەستەی ژن تێكۆشان دەكات لەپێناو بەدەست هێنانی ئازادی خۆی.




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە