مام جەلال باسی سەردەمی سمێڵ تاشینەکەی مەلامستەفا دەکات

مستەفا بارزانی

ژیان: تێکۆشەر حسێن

یەکەم چاوپێکەوتنی بارزانی
دوای چەند ساڵێک دابڕان چۆن بارزانیم بینیوە؟

سکرتێری گشتی کۆچکردوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ جەلال تاڵەبانی لە کتێبەکەیدا دیداری تەمەن لەلاوێتیەوە بۆکۆشکی کۆماری کە سڵاح ڕەشید ئامادەی کردوە پێکهاتووە لەچەند بەشێک، ماوەی دیدارەکە کەئەنجامدراوە چەند ساڵێکی خایاندووە، دوای کۆچی دوایی جلال تاڵەبانی کتێبەکە بڵاوکرایەوە، کتێبەکەش چەند کەسێکی ناودار وئاگای مێژوو پێداچونەوەی بۆکردووە بەرلەوەی بڵاوبکرێتەوە، بەشی یەکەمی کتێبەکە لەچەند گفتوگۆیەکی هەمەلایەن پێکدێت کە 417 لاپەڕە پێکهاتووە.

دوای پێشەکی وناوەڕۆکی کتێبەکە لەبەشی پێنجەمدا کە لەپەڕە 113  بۆ 130 باس لەیەکەم دیداری خۆی دەکات لەگەڵ بارزانی، ڕێک لەلاپەرەی 113 دا هاتووە کەئەو کاتەی لەیەکێتی سۆڤیەت چاوی بەمەلامستەفا دەکەوێت، بەرلەوە لەشوێنێکی گشتی جلال تاڵەبانی لەچاوەڕوانیدایە بۆدیداری مەلا مستەفا بارزانی ودواتر پیاوەکانی مەلامستەفا دەگەنە شوێنەکە ودوای مەعلوم بوونی وشە نهێنیەکە، کەبریتی بوو لە (سۆسکە) مام جلال لەگەل پیاوە نێردراوەکان سواری تەکسیەک دەبن.

مام جلال باس لەوە دەکات کاتێک دەگەنە بەردەم باڵەخانەیەک ودواتر جەڕەس لێدەدەن، مەلا مستەفا خۆی هات دەرگاکەی کردەوە، سمێڵی تاشیبوو، ڕەسمێکی هەیە بەسمێل تاشاویەوە، لام وایە هی ئەو کاتەیە، ئیتر نازانم وەکو دەروێشێک بۆلای شێخی خۆی بچێت ئاوا بوو، باوەشم پێداکرد، وەکو بێهۆشی و بێ ئاگایی وابوو، بەڕاستی زۆر خۆشحاڵ بووم بەدیتنی مەلا مستەفا.




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە