هۆزیك روخساری ژنەكانیان ناشیرین دەكەن بۆئەوەی بیانپارێزن

لەبەرجوانیەكەیان ناشیرینیان دەكەن

ژیان: 
هۆزێكی وڵاتی هیندستان بۆ پاراستنی ژنەكانیان لە رفاندنیان لەلایەن هۆزەكانیترەوە تا ئێستاش بەردەوامن لە ناشیرینكردنی روخساری ژنەكانیان. 

ڕۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانیا راپۆرتیكی بڵاو كردەوە تیایدا دەڵێت هۆزێكی هیندستان لەو بڕوایەدان كە ژنان بە ناشیرینكردنی ڕواڵەتی خۆیان، دەتوانن لە مەترسییەكانی سەریان ڕزگاریان بێت. ئەو هۆزەش ناوی هۆزی ئاپاتانیە. 

ژنانی ئەم هۆزە بە ناچاری هەندێك گۆڕانكارییان لە ڕواڵەتی خۆیاندا دەكرد تا لە لایەن پیاوانی هۆزەكانی دیكەوە مەترسی ڕفاندنیان لە سەر نەبێت كە جوانی ژنەكانیان هۆكار بووە بۆ بونی ئەو مەترسیە. 

وەك هەوڵێك بۆ پاراستنی ژنان، گەورە پیاوانی هۆزەكە پێشنیاریان كردووە تا ڕواڵەتی ژنان و كچەكانیان گۆڕانكاریی تێدا بكرێت و بەمەش مەترسی دزییان لە سەر نابێت.