گۆڕان نیگەرانە لە دیاریكردنی 18ی مانگ بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان

یەكێتی و پارتی بەبێ راوێژكردن رۆژەكەیان دیاریكردووە

ژیان: هاوژین غەریب 

 لە دواین كۆبونەوەی هاوبەشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە 5ی ئەم مانگەدا(شوبات)تیایدا بڕیاردرا كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان لە 18ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت، پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بۆ یەكێتی، جێگرێكی بۆ پارتی و جێگرێكی بۆ پێكهاتەكان بێت.

پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كەدەدرێتە یەكێتی هەریەك لە بێگەرد تاڵەبانی و رێواز فایەق كێبڕكێیانە لەوەرگرتنی ئەو پۆستە. بەگوێرەی زانیاریەكانی ژیان بەشێكی زۆر لەسەركردایەتی یەكێتی پشتیوانی بێگەرد تاڵەبانی دەكەن بۆ ئەو پۆستە وەك چۆن بەشێكیتر لە سەركردەكانی یەكێتی پشتیوانی رێواز فایەق دەكەن، بەڵام دیاریكردنی كاندید پێویستی بە دەنگی سەركردایەتی هەیە وەك چۆن بۆ دیاری كردنی كاندیدی سەرۆك كۆمار سەركردایەتی یەكلایی كردەوە، تاوەكو ئێستاش بێگەرد تاڵەبانی بەهێزترە لە وەرگرتنی ئەو پۆستە.

ژیان بۆ وەرگرتنی زانیاری پەیوەندی كرد بە رێواز فایەق، بەڵام ناوبراو ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێك بدات بە بیانوی ئەوەی بە بڕیاری مەكتەبی سیاسی حزب ئاگادار كراونەتەوە لەوەی لێدوان بۆ هیچ میدیایەك نەدەن. 

بەگوێرەی زانیاریەكانی ژیان وەزیری دارایی و ئابووری دەدرێت بە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، لە كاتێكدا لە كابینەی پێشوو وەزیری ئاوەدان كردنەوە بووە لەبەرامبەردا بێگەرد تاڵەبانی دەكرێتە سەرۆكی پەرلەمان.

لە رێكەوتنە سەرەتاییەكانی پارتی لەگەڵ گۆڕان و یەكێتی، سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت بۆ پارتی یەكلای بۆتەوە، لەبەرامبەردا جێگری سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی پەرلەمان و وەزیری دارایی دەدرێت بە یەكێتی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی هەرێم دەدرێتە بزوتنەوەی گۆڕان

ژیان بۆ وەرگرتنی زانیاری لە بارەی جێگۆڕكێی وەزیری ئاوەدانكردنەوە بۆ وەزیری دارایی و ئابووری پەیوەندی كرد بە مەسعود مەلا هەمزە، سكرتێری رۆژنامەوانی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی، بەڵام ئامادە نەبوو هیچ زانیاری و لێدوانێك بدات ووتی "هەر شتێكمان هەبێت بە راگەیەندراوی فەرمی بڵاوی دەكەینەوە".

لە رێكەوتنە سەرەتاییەكانی پارتی لەگەڵ گۆڕان و یەكێتی، سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت بۆ پارتی یەكلای بۆتەوە، لەبەرامبەردا جێگری سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی پەرلەمان و وەزیری دارایی دەدرێت بە یەكێتی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی هەرێم دەدرێتە بزوتنەوەی گۆڕان. 

ژیان چەند جارێك پەیوەندی كرد بە بێگەرد تاڵەبانی بۆ وەرگرتنی زانیاری، بەڵام ناوبراو پەیوەندیەكانی بەردەست نەبوو.  

عەباس فەتاح، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی بۆ ژیان ووتی "ئەو رێكەوتنانەی باس دەكرێت هەموویان دەنگۆن و بابەتی فەرمی نین، بە گوێرەی ئەوەی هەیە سەرۆكی پەرلەمان دەدرێتە یەكێتی، كاندیدی ئەو پۆستەش تا ئێستا دیارینەكراوەو كاندیدەكە سەركردایەتی حزب یەكلایی دەكاتەوە".

ژیان بۆ وەرگرتنی زانیاری پەیوەندیكرد بە هەریەكە لە شۆڕش حاجی، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان و عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان و ئەندای شاندی دانوستانكار، بەڵام پەیوەندیەكانیان بەردەست نەبوون. 

بزووتنەوەی گۆڕان لە دیاریكردنی رۆژی 18ی مانگ بۆ كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان نیگەران بووە بەهۆی ئەوەی یەكێتی و پارتی بەبێ راوێژكردن رۆژەكەیان دیاریكردووە، بڕیارە پێش كۆبونەوەی پەرلەمان كۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی ئەنجام بدات و بڕیار لەبارەیەوە بدات. 

پەرلەمانتارەكەی یەكێتی ئەوەشی بۆ ژیان ئاشكرا كرد، كە ئەو ماوەی پێش كۆبونەوەی پەرلەمان هەیە بۆ ئەوەیە لایەنەكان كاندیدەكانیان دیاری بكەن¬و پۆستەكانیش ئەگەری جێگۆڕكێیان هەیە. 

بزووتنەوەی گۆڕان لە دیاریكردنی رۆژی 18ی مانگ بۆ كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان نیگەران بووە بەهۆی ئەوەی یەكێتی و پارتی بەبێ راوێژكردن رۆژەكەیان دیاریكردووە، بڕیارە پێش كۆبونەوەی پەرلەمان كۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی ئەنجام بدات و بڕیار لەبارەیەوە بدات

بەگوێرەی رێكەوتنە سەرەتاییەكەی یەكێتی و پارتی  پێویستە هەردوو لیژنەی دانوستندكاری یەكێتی و پارتی تا رۆژی 18ی مانگ بەرنامەی سیاسی حكومەت و پۆستەكان دیاری بكەن. 

دوێنێ شەممە مەكتەبی سیاسی یەكێتی تیشتیمانی كوردستان كۆبونەوەی خۆی ئەنجامداو سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند "گفتوگۆمانكرد لەبارەی پێكهێنانی حكومەت و تیایدا باسمان لە نوسینەوەی پەڕەی سیاسی نێوان یەكێتی و پارتی كرد بۆ حكومەتی داهاتوو، بەڵام ئەوەی هەیە كۆتایی پەڕە سیاسیەكە نیە".

ناوبراو باسی لەوەشكرد، وەك یەكێتی یەكلابووەتەوە بۆمان كە سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی حكومەت وەردەگرین، بۆ وەزیرەكانیش ئێستا گفتوگۆ بەردەوامەو وەزارەتەكان یەكلایی نەبوونەتەوە بەشێوەی كۆتایی.

دوای دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەموار دەكرێتەوە، پاشان سەرۆكی هەرێم گەورەترین فراكسیۆن رادەسپێرێت بۆئەوەی لەماوەی یەك مانگ كابینەكەی پێشكەش بەپەرلەمان بكات.