هەژماری کۆمپانیایەکی نەوتی ڤەنزوێلا گوازرایەوە بۆ ڕووسیا

بەهۆی سزاکانی ئەمریکا گوشاری ئابوریان بۆ دروستبووە
کۆمپانیای نەوتی حکومی ڤەنزوێلی

ژیان:
بەهۆی ئەو سزایانەی لەلایەن ئەمریکاوە سەپێندراوە بەسەریاندا، کۆمپانیای نەوتی حکومی ڤەنزوێلی (PDVSA)، هەژمارە بانکیەکانی بۆ پرۆژەکانی نەوتی گواستەوە بۆسەر هەژماری بانکی کۆمپانیای گازپرۆمی رووسی. 

بەگوێرەی هەوالێکی ئاژانسی رۆیتەرز، کۆمپانیای نەوتی حکومی ڤەنزوێلی لەدوای ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر هەژماری بانکییەکەیدا سەپاندوێتی، داھاتی فرۆشی نەوتەکەی بۆسەر ئەژماری بانکی کۆمپانیای گازپرۆم لەروسیا گواستووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆمپانیای ناوبراو داوای لە هەریەک لە کۆمپانیاکانی شیفرۆن و ئیکنۆر و تۆتاڵ کردووە، کە بڕیاربدەن لەسەر درێژەدان بە پڕۆژە ھاوبەشەکانیان لەگەڵیاندا.