بەیڵ بۆ 10 یاری رادەگیرێت

بەهۆی كردەوەی ناوەرزشیەوە بەیڵ دوور دەخرێتەوە

ژیان: 
بەهۆی ئاهەنگگێڕانەكەی گارسبەێلەوە ئەگەر هەیەیە یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سزای راگرتن بەسەر ئەو یاریزانەدا بسەپێنێت كە پێشبینی دەكرێت بۆ 10 یاری لالیگا دوور بخرێتەوە. 

بەیڵ لە كاتێكدا شەوی رابردوو گۆڵی سێهەمی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید لەبەرامبەر ئەتلەنتیكۆ مەدرید تۆمار كرد بەشێوەیەكی جیاواز ئاهەنگی گێرشا و ئەوەش بووە هۆكاری ئەوەی تا كۆتایی یاریەكە هاندەرانی ئەتلەنتیكۆ هێرش بكەنەسەری و قسەی پێبڵێن. 

رۆژنامەی ماركای مەدریدی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا رایگەیاند "جوڵەی بەیڵ زۆر سەیربوو، جەماوەری ئەتلەنتیكۆ مەدریدی تووڕە كردووە".

ئەو رۆژنامەیە كە نزیكە لە یانە شاهانەییەكەوە ئاماژە بەوە دەكات كە "هەرچەندە ئەو جوڵەی بەیڵ زۆر روون نەبوو، بەڵام لە ئیسپانیا بە سووكایەتی دادەنرێت".

میدیاكاتی نەیاری ریاڵ مەدرید رای چەند شارەزایەكیان لە یاسای تۆپی پێ ئیسپانی گواستووەتەوە و تیایدا باس لەوە دەكەن ئەگەر لێكۆلینەوە لەو جوڵەی بەیڵ بكرێت و بیسەلمێنرێت كە جوڵەی بەیڵ بەدڕەوشتییە، ئەوا 10 یاری سڕ دەكرێت.