پۆلیس؛ دووکەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

دەستگیركردنی تۆمەتبار

ژیان:
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە قەزای چەمچەماڵ، دووکەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیركراون و دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا.

لەراگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی  ڕۆژئاوای سلێمانی، ڕایگەیاند" پاش گەڕان و پشکنینێکی زۆر لە ڕێگەی سەرچاوە تایبەتەکانی خۆیەوە توانی دووکەس بە تۆمەتی دزیکردن لە ماڵێک کە دەمانچەیەک و بڕێک پارەیان بردووە دەستگیر بکات".

دەشڵێت" لە ئێستادا بە پێی ماددەی ،٤٤٣، لە یاسای سزادانی عێڕاقی بەندن و دانیان بە تاوانەکەیاندا و چاوەڕوانی دادوەرین بۆ چەسپاندنی یاسا بەسەر تاوانباراندا،

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا، پۆلیس ئاماژەی بەوە كردووە" کە هاووڵاتیان دڵنیا دەکەنەوە ئێمە بەردەوام لە هەاوڵداین بۆ بنبڕکردنی دیاردەی دزیکردن و دەستگیر کردنی تاوانباران و ڕادەست کردنیان بە یاسا".