نامۆ كاتی بڵاوكردنەوەی بەرهەمە نوێیەكەی ئاشكراكرد


ژیان:
هونەرمەند و گۆرانیبێژی كورد "نامۆ"، كاتی بڵاوكردنەوەی نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی، كە بە ناوی (تۆ نەھاتی)یە، ئاشكرا كرد.

شەوی ڕابردوو 10/2/2019، نامۆ كورتە ڤیدیۆیەكی كلیپە نوێیەكەی، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) بڵاو كردەوە، لەسەر ڤیدیۆكەدا نووسیویەتی"ھاوڕێیانی ئازیزم سڵاوتان لێ بێ، لەناو ئەو بازاڕە خراپەی میوزیكی كوردی، تەنیا دەڵێم چاوەڕوان بن ڕۆژی چوارشەممە پێشكەشتان دەكەم، ھیوادارم بەدڵتان بێت".

نامۆ لەدایكبووی 1983، خەڵكی شاری مهاباتە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە ساڵی 2006 دەستی بەكاری هونەری كردووە، جگە لە گۆرانی وتن ئاوازدانان و تێكست نوسێكی بەتوانایە، ئێستا لە سلێمانی خاوەنی ستۆدیۆیەكە.