ژالیا سیروان خەونەكەی هاتەدی


ژیان:

 شاجوانی پێشووی كوردستان "ژالیا سیروان"، وێنەیەكی نوێی لەگەڵ گەورە نوسەری كورد "بەختیار عەلی" بڵاوكردەوە.

ژالیا لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە (ئینستاگرام) نوێترین وێنەی لەگەڵ بەختیار عەلی بڵاوكردەوە، لەكاتێكدا واژۆی یەكێك لە كتێبەكانی دەكات و دەڵێت" بڕوام وایە خەونەكان دەبن بە ڕاستی، دوای پێنج ساڵ بە خۆشحاڵیەوە توانیم گەورە نوسەری كورد ببینم، زۆر خۆشحاڵبووم".

ژالیا سیروان ساڵی 1996 لە سلێمانی لەدایك بووە و مانگی ئۆكتۆبەر لە مەراسیمێكدا لە شاری هەولێر وەك شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 هەڵبژێردرا.