وڵاتانی بە ناو نیشتمانی عەرەب لە ڕاستی دا خاکی ئەم نەتەوە و گەلانەیە

چۆمان تەقێدین

لە ئێستەدا وڵاتانی جیهانی عەرەبی بونی هەیە واتا ئەو وڵاتانە لە ئێستەدا لە ڕووی نەتەوەییەوە نەتەوەی عەرەب زۆرینەن کە لە ڕاستیدا نیشتمانی عەرەب تەنها بەشێکی زۆری هەرێمی حیجاز و تەواوی هەرێمی عەسیر لە شانشینی سعودیە وە تەواوی بەشەکانی تری  شانشینی سعودیە و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب و میرنشینی قەتەر و تەواوی وڵاتی ئێستە یەمەن و زۆرینەی سەڵتنەی عومان بووە بەڵام لە پاش هەڵمەتەکانی سوپای دەوڵەتی خەلافەتی ڕاشیدینییەکان بۆ سەر هەر دوو ئیمپراتۆریای ساسانییەکان و ئیمپراتۆریای ڕۆمای خۆرهەڵات وە دواتر بە ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان ناسرا و خاکی هەر دوو ئیمۆراتۆریا داگیر کرا واتا تەواوی ئیمپراتۆریای ساسانییەکان و ناوچەکانی ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان لە هەر دوو کیشوەی ئاسیا و ئەفریقیا داگیر کرا ئەوە بوو بەشێکی زۆری خاکی ئیمپراتۆریا پرۆسەی بە عەرەب کردن دەستی پێکردن تێیاندا.

وڵاتانی عەرەبی لە بەشی ئاسیا بەم شێوەیە :

لە سەدا شەستی وڵاتی عێراق و لە چلی وڵاتی سوریا و تەواوی میرنشینی کوەێت و میرنشینی دڵمون (بەحرین) و دوورگەی گموازی سەڵتنەی عومان خاکی کوردستانە بە بێ خاکی باشوور و خۆرئاوای کوردستان.

لە سەدا وڵاتی چلی وڵاتی عێراق و لە سەدا پەنجای وڵاتی سوریا و لە سەدا پەنجای شانشینی ئەردەن خاکی کڵدوئاشوورە.

تەواوی وڵاتی لوبنان خاکی نەتەوەی دێرینی فینقییەکانە.

تەواوی وڵاتی ئیسرائیل بێ کەرتی غەززەی هەرێمی فەلەستینی سەر بە وڵاتی ئیسرائیل  و لە سەدا پەنجای شانشینی ئوردەن و لە سەدا دەی وڵاتی سوریا و لە سەدا شەستی هەرێمی حیجازی سەر بە شانشینی سعودیە خاکی نەتەوەی ئیسرائیلە و شاری مەدینە ئەکەوێتە ئەو بەشەی ئیسرائیل.

وە تەواوی خاکی کەرتی غەززەی هەرێمی خاکی نەتەوەی دێرینی فەلەستینی سەر بە وڵاتی ئیسرائیل  کە لە سەردەمانێکی زۆر کۆنەوە لە درووگەی کریتی وڵاتی یۆنانی ئێستە کۆچییان بۆ کەرتی غەززە کرد و لەوێ نیشتەجێ بوون بەڵام ئێستە ئەو بوونیان نەماوە و لە ناو  نەتەوەی ئیسرائیل توانەتەوە ئەوەش لە سەردەمی شا دواود (970_1010پ.ز) دووەم شای دەوڵەتی یەکگرتووەیی ئیسرائیل ڕووی داوە

تەواوی وڵاتی یەمەن و لە سەدا چلی هەرێمی حیجازی سەر بە شانشینی سعودیە خاکی ڕەسەنی تاژی(عەرەب)یەکانە واتە تاژی (عەرەب)یەکانی بیابان.
وە بەشەکانی تری شانشینی سعودیە و ئیماڕاتی عەرەبی (میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب) و میرنشینی قەتەر و سەڵتنەی عومان دانیشتوانی نەبووە واتە ناوچەی چۆڵەوانی بووە دواتر خێڵەبیابانی تاژی (عەرەب)یەکان لێی نیشتەجێ بوون واتا بوونە خاکی خێڵەبیابانی تاژی (عەرەب)یەکان .

وڵاتانی عەرەبی لە بەشی ئەفریقیا بەم شێوەیە:

لە سەدا هەشتا و پێنجی وڵاتی میسر خاکی قبتییەکانە ، فەرمانڕەواکانی میسری دێرین واتە بنەماڵەی فیرعەونەکانی دەسەڵاتداری دەوڵەتی دێرینی میسر سەر بەو نەتەوەییەن.

تەواوی وڵاتی سودانی باکوور خاکی نەتەوکانی نۆبە و کەبتبیش و فۆر ودینکا و نەتەوە ڕەسەنەکانی تری وڵاتی سودانە.

لە سەدا پێنجی وڵاتی میسر خاکی ئیسرائیلە واتا هەردوو پارێزگای سینا.

لە سەدای دەی وڵاتی میسر و تەواوی وڵاتی لیبیا و وڵاتی تونس و وڵاتب جەزائیر و شانشینی مەڕاکیش (مەغریب) و وڵاتی بیابانی خۆرئاوا کە لە ئێستەدا سەر بە شانیشینی مەڕاکیش (مەغریب) و وڵاتی مۆریتانیا خاکی ئەمازیگەکانە.

وڵاتانی وەکو سۆماڵ و جیبۆتی و ئەریتریا و دوورگەکانی مانگ لە ڕابردوو و ئێستەشدا خاکی عەرەب نییە.




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە