ئێران.. بەرەو کوێ؟!

سوهەیب عەبدوڵا

وڵاتێک کە بنەمای دامەزراندنی لەسەر بنچینەی هەڵگێڕانەوەی حکومەت و ووڵاتە ناجێگیرەکان - کە لە بەرژەوەندی دەستڕۆشتووانی ئێرانی ئەمڕو داڕێژرابێ و سوربێ لەسەر قاعیدە "مەزهەبییەکان"- ئەنجامەکەی بێ متمانەیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ بەرامبەری؛ پاشان هەڵوەشاندنەوی فەرهەنگە دێرینەکەی، کە بەدرێژایی چل ساڵی دەسەڵاتی ڕقێکی مەزهەبی، نەژادی، چینایەتی.. قوڵی لە نێو دڵی هاووڵاتیانی خۆی لە لایەک و ووڵاتانی هەرێمی لە لایەکی ترەوە دروست کردووە، ئەوا لەبەریەک هەڵوەشانەوەی نزیکی ئەو جیۆگرافیایە ئەگەرێکی نزیک و زۆری هەیە؛ ئەو ئەگەرە پەرچە کردارێکی پڕی تەواوی ناوچەکەیە و نەخشە ڕێگایەکی جیهانیشە.

ئەوە ڕەهەندێکی، ڕەهەندەکانی تر، ئەم ووڵاتە وەک سەرچاوەیەکی وزەی جیهان قەتیس بووە؛ هاوکات سەرمایەدارە زەبەلاحەکانی جیهانیش، کە بە نیازن نەخشەی ئابوری ناوچەکە داڕێژنەوە، بەرنامەکەیان دەستی پێکردووە؛ دەسەڵاتی ئێرانیش ئاگاداری ئەوەیە کە کار و ماوەکەی تەواو بووە.

ئێران هەرگیز ڕاستەوخۆ نایەوێت و ناشتوانێ ڕوبەڕوی زلهێزەکان بێتەوە، مەگەر لە ڕێی فریودانی گروپە شوێنکەوتووەکانی

دەسەڵاتی ئێستای ئێران ئەو سیناریۆیانەی ئەنجامی دەدات، لە پێناو دروستکردنی فەزایەکی ئەرێنی و ڕاکێشانی ڕا و سەرنجی ناوخۆیی و هەرێمی و هەندێ جاریش نێودەوڵەتییە -کە لە ئێستادا بۆی ئەستەمە- پاشان شێوە سەرقاڵ کردن و دواخستنی کاتی نەخشەڕێگاکەیە، کە لە ڕاستیدا سوڕانەوەیە بە دەوری بازنەی بەتاڵدا. 

ئێران هەرگیز ڕاستەوخۆ نایەوێت و ناشتوانێ ڕوبەڕوی زلهێزەکان بێتەوە، مەگەر لە ڕێی فریودانی گروپە شوێنکەوتووەکانی.

ئەوەی جێی سەرنجە! زۆربەی میدیاکانی جیهان- چی زانیارییان هەبێ یان نەیانبێ- باسکردنی مەترسی ڕژێمی ئێرانە لە ئاسایشی جیهان! لە کاتێکدا خودی ئەو سیناریۆیانە مەترسین کە دەکرێتە بەهانە بۆ ڕوخاندنی ڕژێمەکان؛ نمونەش پاش دەست شلکردن بۆ ڕژێمی سەدام و وەشاندنی کیماوی بەرامبەر گەلەکەی، بیانوی ڕوخاندنی قەززافی، قات و قڕکردنی گەلی سوریا و لە لایەن باوک و کوڕەوە، وە دیسانە دەست شلکردن بۆ ئێران هەتا دەستوەرداتە تەواوی ناوچەکە - کە کردویەتی - و بەو بیانوەوە بڕوخێنرێت.

سەرباری مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندی زلهێزەکان، قڕکرکردنی ناوخۆیش ماوە کە ببێتە هۆی ڕاکێشانی سەرنجی گشتی جیهان بۆ دەستوەردانی سەربازی هاوپەیمانان

 هەمو ئەوانە هێشتا بیانوی سادەن، سەرباری مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندی زلهێزەکان، قڕکرکردنی ناوخۆیش ماوە کە ببێتە هۆی ڕاکێشانی سەرنجی گشتی جیهان بۆ دەستوەردانی سەربازی هاوپەیمانان، ئامادەکاری تەوای بۆ کراوە لە هەمووئاستەکاندا، لێدانی پێگە سەربازیەکانی سوپای پاسداران لە ناو ئێران.
ئەو ڕوداوانەی کۆتایش، سەرەتایەکن بۆ دەستپێکی زینجیرە سیناریۆکانی ناوچەکە، کە بە توێژینەوەی وورد و هەنگاو بە هەنگاو لە ئایندەیەکی نزیکدا بەرامبەر ئێران پیادە ئەکرێ. 

ئەوەی پێویستە لەسەر کورد کە ئەنجامی بدات، جێبەجێکردنی تەواوی پەیڕەو و کارنامەکانی نەخشە ڕێگاکەیە وەک جەنگاوەرێکی باش با کەمێک زیانیشی هەبێ، ئەگەر نا ئایندەی خراپتر لەو حکومەتە لاسارانە چاوەڕێیان دەکات.




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە