بەنەوشیروان مستەفا ڕازی نەبوون

لەتیف شێخ مستەفا

دوای ئەوەی لە نەورۆزی ساڵی ٢٠١٢ مەسعود بەرزانی ھێرشێکی توندی کردە سەر دەسەڵاتدارانی بەغداو بە تایبەت نوری مالکی و ئیتر لەوێوە ڕۆژ بەڕۆژ گرژیەکانی نێوان ھەولێر وبەغدا زیادی کرد .فراکسێۆنی دەوڵەتی یاسا کە مالیکی سەرۆکایەتی دەکرد، نوێنەرێکیان ناردە لای کوتلەی گۆڕان وتیان ئێمە بە نیازین حکومەتی تەوافقی ھەڵوەشێنینەوەو حکومەتی زۆرینە پێک بێنین بە مەرجێ ھەرسێک پێکھاتە سەرکیەکەی تێدا بێت وتیان کە ھەندێ کوتلەی سوننیمان لەگەڵە ئەگەر ئێوەش وەک کوتلەی گۆڕان بێنە ناو ئەو حوکمەتەوە وەک نوێنەرایەتی کورد ھەموو پۆستەکانی کورد کە دراون بە ھاوپەیمانی کوردستانی (کە ئەوکات ھەموو حیزبە کوردیەکان بوون جگەلە گۆڕان )وەردەگرینەوەو دەیاندەین بە ئێوە .

ھاتینەوە پێشنیازەکەمان لەگەڵ کاک نەوشیروان باس کرد ، پرسی ئێوەڕەئیتان چیە من وەک خۆم وتم ئێمە تاقە شتێکی زۆر گرنگ ھەمان بێت مەسەلەی خاکە لەگەڵ بەغداد و ھیچ لەوە گرنگ تە نیە ، من ڕەئیم وایە ئەگەر گەرەنتیمان بدەنێ بە ھەنگاوی کردەیی لە ماوەیەکی دیاری کراودا مادەی١٤٠ جێبەجێ بکەن و کەرکوک بگێڕنەوە سەرکوردستان حکومەت لەگەڵیان پێک بێنین ، ئەوکات بابەتی موچەو بڕینی موچە لە گۆڕێ نەبوو .

وتی جا دەیکەن ، وتم نازانم بەلام سیاسەت ھەوڵدانە و گەشبینیش نیم بیکەن ، بەڵام با ئەوە بکەینە پێشمەرجی خۆمان ، ئەو ڕازی نەبوو ، وتی پارتی لە شەستەکانەوە گرەوی خۆی بەوە بردۆتەوە لە ململانێی لەگەڵ حیزبە کوردیە نەیارەکانی خۆی ھەوڵی داوەپاڵیان پێوە بنێ و بیانخاتە بەرەی حکومەتی عێراق و پێیان بڵێ جاش وتەسقیتیان بکات، تا ئێستاش ئەم گەمەیەی بەباشی بۆ چۆتە سەر ، ئێمەش ئەگەر ئەوە بکەین ھەمان تۆمەتمان دەخاتە پاڵ بۆیە نایکەین ،من پێم وابوو کە ئەم حوکمەتە جیایە و بەھەلبژاردن ھاتوەو ئێمەش نوێنەری ھەڵبژێردراوی خەلکین ، وەک چۆن بۆ ئەوان ڕەوایە بچن بەناوی کوردەوە کەی بیانەوێ بۆ پۆست لەگەڵی رێک بکەون، بۆچی بۆ ئێمە ڕەوا نەبێ لەکاتێکدا ئەگەر داوای ئێمە تەنھا گێڕانەوەی خاک بێت نەک پۆست و پارە ، بەڵام ئەو قەناعەتی نەکرد ، پێی وابوو تەنھا گەمەیەکە.



تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە