پلانەکانی ئەمەریکا بۆ جیاکردنەوەی عێراق ، لەئێران شکستی هێنا،،،

سەروەت هەڵەبجەیی

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق، لە ۱۳ ملیارەوە، بەرزدەبێتەوە بۆ ۲۰ ملیار دۆلار

عێراق و ئێران دوو وڵاتی دراوسێن، سنورێکی به‌رفراوانی هاوبه‌ش و چه‌ندین خاڵی هاوبه‌شی دیکه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران و به‌غدا سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی ئه‌مریکا، سعوودیە، ئیمارات و به‌رده‌وام له‌ گه‌شه‌سه‌ندندابێت.

ئێران ئه‌رکی خۆیی وه‌ک وڵاتێکی دراوسێ له‌ به‌رامبه‌ر عێراق به‌ جێ هێناوه‌. له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش هاوکارییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ وایکرد که‌ عێراقییه‌کان به‌ هێزه‌کانی سوپا، پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، حه‌شدی شه‌عبی و .... گرووپی تیرۆریستی داعش تووشی شکست بکه‌ن و ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان دیسانه‌وه‌ ئازاد بکه‌نه‌وه‌. ئێران له‌ پاش ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ مێژووییه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ وه‌ک قۆناغی شه‌ڕی داعش له‌ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ش هاوکار و پاڵپشتی گه‌ل و حکومه‌تی عێراق ده‌بێت.

هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری نێوان تاران و به‌غدا له‌ به‌ڕێوه‌چوونی گه‌وره‌ترین ڕێوڕه‌سمی جه‌ماوه‌ری جیهان ڕاستییه‌کانی دووپات کرده‌وه‌ که‌ هیچ ده‌ستێکی تێکده‌ر ناتوانێت کاریگه‌ری له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران و به‌غدا دابنێت

ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن (ع) به‌ باشترین هێمای به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان گه‌ل و حکومه‌تی ئێران و عێراق داده‌نرێت. هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری نێوان تاران و به‌غدا له‌ به‌ڕێوه‌چوونی گه‌وره‌ترین ڕێوڕه‌سمی جه‌ماوه‌ری جیهان ڕاستییه‌کانی دووپات کرده‌وه‌ که‌ هیچ ده‌ستێکی تێکده‌ر ناتوانێت کاریگه‌ری له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران و به‌غدا دابنێت.

پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق، ئێران وه‌ک هه‌میشه‌ پاڵپشتی خۆیی بۆ ده‌نگ و ئیراده‌ی گه‌لی عێراق دووپات کرده‌وه‌. تاران پێشوازیی له‌ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق کرد. حکومه‌ته‌که‌ی عادڵ عه‌بدولمه‌هدی به‌ دڵنیاییه‌وه‌ کار له‌ سه‌ر گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌ گه‌ڵ ئێران ده‌کات.

سه‌رۆک کۆماری عێراق که‌ خاوه‌ن ئه‌زموونه‌ له‌ سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌کان، گه‌شتێکی بۆ ناوچه‌که‌ ده‌ستپێکرد. به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵ ده‌دات به‌ هاوکاری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق چه‌شنێک له‌ هاوسه‌نگی له‌ په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتانی ناوچه‌که‌ دابین بکات.

عێراق هاورده‌کاری گاز و کاره‌بای ئێرانه‌، به‌ده‌ر له‌مه‌ش به‌شێکی زۆر له‌ پێداویستییه‌کانی له‌ ڕێگای ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌کات. ئه‌مریکا که‌ هیچ کات له‌ خه‌می پێشکه‌وتن و ئاوه‌دانی عێراقدا نه‌بووه‌ گوشاره‌کانی له‌ سه‌ر به‌غدا چڕ کردووه‌ته‌وه‌ که‌ ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌ گه‌ڵ تاران دابه‌زێنێت

ئه‌مریکا تاکلایانه‌ و به‌ پێشێلکردنی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی کۆمه‌ڵه‌ سزایه‌کی به‌ سه‌ر ئێراندا سه‌پاندووه‌. عێراق یه‌ک له‌و وڵاتانه‌ ده‌بێت که‌ به‌ حکومی سنورێکی به‌رفراوانی هاوبه‌ش و ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌ ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌کان له‌ گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌، کاریگه‌ری زۆری له‌ گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا به‌رده‌که‌وێت.

عێراق هاورده‌کاری گاز و کاره‌بای ئێرانه‌، به‌ده‌ر له‌مه‌ش به‌شێکی زۆر له‌ پێداویستییه‌کانی له‌ ڕێگای ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌کات. ئه‌مریکا که‌ هیچ کات له‌ خه‌می پێشکه‌وتن و ئاوه‌دانی عێراقدا نه‌بووه‌ گوشاره‌کانی له‌ سه‌ر به‌غدا چڕ کردووه‌ته‌وه‌ که‌ ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌ گه‌ڵ تاران دابه‌زێنێت. بۆ نموونه‌، ته‌نیا موڵه‌تی ٤٥ ڕۆژی به‌ حکومه‌تی عێراق داوبوو که‌ چیدی کاره‌با و گازی ئێران هاورده‌ نه‌کات.

ئه‌و وڵاتانه‌ی وه‌ک سعوودیە که‌ ده‌یانه‌وێت ببنه‌ جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ هه‌نارده‌ی کاره‌بای ئێران بۆ عێراق، هه‌مان ئه‌وانه‌ن که‌ هه‌نارده‌کاری سه‌ره‌کی تیرۆریستان و ئایدۆلۆژیای توندڕۆیی و ته‌کفیر بۆ ئه‌م وڵاته‌ بوون و ده‌ستیان به‌ خوێنی هه‌زاران عێراقی تێکه‌ڵ بووه‌ و باشتر بڵێین که‌ هاوبه‌شی تاوانه‌کانی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانن له‌ عێراق.

ئه‌مریکا، سعوودیە و ئه‌وانی دیکه‌ ناتوانن کاریگه‌ری له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عێراق دابنێن. مێژوویه‌کی هاوبه‌ش، سنورێکی به‌رفراوان، کلتور و ئائینی هاوبه‌ش و ده‌یان خاڵی دیکه‌ ئه‌م دوو گه‌له‌ی پێکه‌وه‌ گرێداوه‌.




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە