ئیسلامیی ئەوان و ئیسلامیی ئێمە

مەجید ساڵح

(1)
ناتانیاهۆ: دیکتاتۆرەکەی ئەنقەرە زیندانەکانی پڕکردوە لە رۆژنامەنوس و دادوەر، چ گاڵتەجاڕییەکە..

ئەردۆغان: ئەگەر بەدوای زاڵمدا بگەڕێن، هەر ناتانیاهۆ دەبیت..

هەرکاتێک هەڵبژاردن لە تورکیا بکرێت، ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە هیرشکردنە سەری، فریای رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەوێت و دەنگی هەموو ئیسلامییەکانی تورکیای بۆ مسۆگەر دەکات... کە لە ئیسرایلیش هەڵبژاردن بکرێت بە هەمان شێوە ئەردۆغان پەلاماری ناتانیاهۆ دەدات و دەنگی زایونیست و توندڕەوەکانی ئیسرائیل بۆ ناتانیاهۆ دەچنێتەوە... 

وتم ئەوە ئێمە هەر واین کە دەبینە کۆمەنیست گاڵتەمان بە کورد بون دێت، کە دەبینە ئیسلامیش لە عەرەب عەرەبترین

لەسەردەمی حکومەتە عەلمانییەکانی تورکیاوە پەیوەندی ستراتیژی هەیە لە نێوان تورکیا و ئیسرائیل، ئێستاش ئەو پەیوەندییە توندوتۆڵتر بووەتەوە، بەڵام بە بەرگێکی ئیسلامیانەی ئەردۆغانییەوە .. 

(2)
لە لوبنان لە گەڵ چەند کوردێکی تر دەمخوێند، لەو شوقەیەی کە تێدا بووین چوار فەڵەستینی ئیسلامی خەڵکی غەزەمان لە گەڵدا بوون، لەسەرەتا بە چاوی گومانەوە سەیریان دەکردین. دواتر کە ئاشنای یەک بووین ، یەکێکیان وتی بەسەراحەت من پێم وانەبوو کوردئاوا بێت، وێنەی ئێوە لای ئێمە پیاوکوژ و دڕندە و دژە ئیسلام و عەرەبە، کەچی وانین.. هۆکاری ئەوەشیان گەڕاندەوە بۆ ئەوەی ئیعلامی عەرەبی و حزبە قەومییەکانی عەرەب بەو هەڵەیەیاندا بردوون.. گلەییان لە حزبە ئیسلامیەکانی کورد کرد کە پەیوەندییەکی زۆریان لە گەڵ حزبە ئیسلامیەعەرەبیەکاندا هەیە هیچ هەوڵیان نەداوە کێشەی کورد و میللەتی کورد بناسێنن بە برا موسلمانەکانیان و ئەو وێنەیەراست بکەنەوە.. 

هەرکاتێک هەڵبژاردن لە تورکیا بکرێت، ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە هیرشکردنە سەری، فریای رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەوێت و دەنگی هەموو ئیسلامییەکانی تورکیای بۆ مسۆگەر دەکات... کە لە ئیسرایلیش هەڵبژاردن بکرێت بە هەمان شێوە ئەردۆغان پەلاماری ناتانیاهۆ دەدات

وتم ئەوە ئێمە هەر واین کە دەبینە کۆمەنیست گاڵتەمان بە کورد بون دێت، کە دەبینە ئیسلامیش لە عەرەب عەرەبترین.. 

نمونەی زانایەکی ئیسلامی کوردم بۆیان هێنایەوە، کە چۆن لە قەتەر جلی عەرەبی لەبەر دەکات و پارێزەری قەزیەی عەرەبیی و فەڵەستینە لە تورکیاش فێسی مەلای تورکی لەسەر دەکات و لە تورانیەکان زیاتر دژی کوردە، لە کوردستانیش سەرمایە گوزاری دەکات و لۆبی ئەوانە..

کەزانیان ئەو زاتەش کوردە، وتیان ئەوە بۆیە کەس بەزەیی پێتاندا نایەتەوە..





تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە