سۆرانی  |  بادینی  |  English      

هەرێم.. ئاماری کۆرۆنا 856 توشبوو 12 مردن

  2021-04-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان، ٨٥٦ توشبووی نوێ تۆمار دەکرێن و ١٢ کەسی دیکەش بەڤایرۆسەکە گیان لەدەستدەدەن.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٨٥٦ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ١٢ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، هاوکات، ٤٣٢ کەسیش چاکبونەتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩                         ژمارە (٤٠٥)
١. پشکنین: (٨٢٣٨ پشکنینی نوێ) 
(١٨٤١) هەولێر
 (٢٤٧٨) سلێمانی
(٣٣٠٦) دهۆک
(٢٩) هەڵەبجە
(٥٨٤) گەرمیان
(٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٨٥٦ تووشبووی نوێ)
(١٢١) هەولێر
(٢٠٨) سلێمانی
 (٤٥٦) دهۆک
(١) هەڵەبجە
 (٧٠) گەرمیان
 (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٤٣٢ چاکبوون)
(٩٥) هەولێر
(٨١) سلێمانی
(٢٥٤) دهۆک
(٢) هەڵەبجە
 (٠) گەرمیان
(٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١٢ مردن)
(٢) هەولێر
(٣) سلێمانی
(٧) دهۆک
(٠) هەڵەبجە
(٠) گەرمیان
 (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٤٣٤٤٤٣ (٥١١٢٦٥ هەولێر، ٣١٣٦٣٥ سلێمانی، ٦٠١٦٥٥ دهۆک، ٧٨٨٨ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٢٧٠٤٧ (٤٣٨٨٨ هەولێر، ٣٦٧٧٢ سلێمانی، ٤٣٢٣٤ دهۆک، ٣١٥٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ١١١٩٢٦ (٣٨٧٥٠ هەولێر، ٣١٤١٣ سلێمانی، ٣٨٧٨٦ دهۆک، ٢٩٧٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١١٣٧٨ (٤١١٣ هەولێر، ٣٥٩١ سلێمانی، ٣٦٤١ دهۆک، ٣٣ هەڵەبجە)
مردن ٣٧٤٣ (١٠٢٥ هەولێر، ١٧٦٨ سلێمانی، ٨٠٧ دهۆک، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
٦ی نیسان ٢٠٢١