پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، تەرمی گەنجێک لە گەڕەکێکی ئەو شارە دۆزراوەتەوە و تاوەکو ئێستاش هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی٤ی٢٠٢١، تەرمی گەنجێک لە نزیک باخچەیەکی دهۆک دۆزراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ شوێنەوارێکی برینداربوون بە جەستەیەوە نییە و تاوەکو ئێستاش هۆکاری مردنەکەی نەزانراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک راشیگەیاندووە، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و لە داهاتوودا زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بڵاودەکەنەوە.