هاوسەری شاژنی بەریتانیا کۆچی دواییکرد

  2021-04-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شازادە فلیپ هاوسەری شاژنە ئەلیزابێسی دووەم لە تەمەنی ٩٩ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

کۆشکی بۆکینهگام لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٩ی٤ی٢٠٢١، شازادە فلیپ هاوسەری شاژنی بەریتانیا، ئەلیزابێسی دووەم، لە تەمەنی ٩٩ ساڵیدا کۆچی دواییکردووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە شاژن مردنی هاوسەری خۆشەویستی راگەیاند، کە شازادەی ئێدنبێرگ بوو."

ئاماژە بەوەشکراوە کە شازادە فلیپ ئەم بەیانییە لە کۆشکی ویندسۆر گیانی لەدەستداوە.

شازادە فلیپ ساڵی ١٩٤٧ هاوسەرگیری لەگەڵ ئەلیزابێسی دووەمدا کرد، پێنج ساڵ بەرلەوەی ببێت بە شاژنی بەریتانیا.

شازادە فلیپ و شاژنە ئەلیزابێس خاوەنی چوار منداڵ و هەشت نەوە و ١٠ بنەچەن.

شازادە فلیپ مانگی رابردوو بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانە خەوێندرا، ئەمڕۆ لە تەمەنی 99 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.


ڕیکلام