لە مەرزی پەروێزخان ئێران دەستی بەسەر 170 هەزار دۆلاری قاچاخدا گرت

  2021-04-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان هێزەکانیان دەستیان بەسەر 170 هەزار دۆلاری قاچاخدا گرتووە.

ئاژانسی هەواڵی ئیسنا لەزاری عەلی ئەکبەر جاویدان فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای کرماشان بڵاویکردووەتەوە، پاش ئاگادارکردنەوەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی قەسری شیرین لە هەوڵێک بۆ بردنەدەرەوەی دراوی قاچاخ لەرێگەی گومرگی پەروێزخانەوە، توانیویانە دەست بەسەر 170 هەزار دۆلاردا بگرن.

روونیشیکردووەتەوە، شۆفێری بارهەڵگرێکی عێراقی بەنیازبووە بەقاچاخ ئەو بڕە پارەیە بباتە دەرەوەی ئێران و لە وڵاتەکەی ساغیبکاتەوە.

فەرماندەی هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای کرماشان راشیگەیاندووە، لە ئێستادا ئەو کەسە دەستبەسەرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.



ڕیکلام