تەندروستی عێراق: تووشبوون بە کۆرۆنا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

  2021-04-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٧٩٣٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٥ گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٥٤٤٥ کەسی دیکە چاکبوونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان پەڕاندووە.

بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە هاتووەتە خوارەوە بۆ لە ٨٨.٣%ی کۆی تووشبوان، لە کاتێکدا دوو مانگ لەمەوبەر ڕێژەکە لە ٩٦%ی کۆی تووشبوان بووە.

لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تەشەنەی کردووە، ٩١١ هەزار و ٣٧٦ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش ٨٠٤ هەزار و ٧٧٢ کەس چاکبوونەتەوە.

تا ئێستا بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ١٤٦٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام